ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ١٠ و ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، یه‌زد و زاهیدان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه و ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: ئه‌میر مورادی. له شاری زاهیدان به‌ندكراوێك به ناوی خودانوور گورگیچ ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره دراوه و له شاری یه‌زد، به‌ندكراوێكی ئه‌فغانستانی به ناوی “ئیسماعیل باره‌ك زهی” به هه‌مان تۆمه‌ت ئێعدام كراوه. شایانی باسه كه ناوبراو له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵی دا تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.