له‌سێداره‌دانی موجاهد كوركور و شه‌ش به‌ندكراوی دیكه‌ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان، میدیاكانی سپای پاسداران ڕایانگه‌یاند كه‌ حوكمی ئێعدامی موجاهد كوركور له‌ زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز جێبه‌جێ كراوه‌، له‌ ڕۆژانی ڕابردووش دا شه‌ش به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ چوار زیندانی ئێران ئێعدام كراون.

موجاهد كوركور له‌ ڕێكه‌وتی ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠١ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مایته‌قه‌كردن له‌ خه‌ڵكده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانیافساد فی الارض،موحاره‌به‌ و به‌غیبه‌ ئێعدام مه‌حكووم و به‌یانی سێشه‌ممه‌ سزاكه‌ی جێبه‌جێ كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ سێ ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ش به‌ندكراوی دیكه‌ی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، شیروان و شیراز ئێعدام كردووه‌ كه‌ ناسناوی پێنج كه‌سیان بریتیه‌ له‌: یاشار حه‌قدووست، په‌یمان جه‌لالیان، شێرزاد فه‌هیمی، ئه‌یووب سه‌مه‌دی و موجته‌با تاهێری.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net