90
ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به ناوی “ڕامین سه‌عاده‌ت” خه‌ڵكی گوندی “ده‌وڵه‌ت ئاباد”ی سه‌ر به شاری میاندووئاو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕامین سه‌عاده‌ت” له كاتی ئه‌نجام دانی ئه‌و تاوانه ١٦ ساڵی بووه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی پاش چوار ساڵ بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی داوه. شایانی باسه كه ڕۆژی شه‌ممه به لانیكه‌م ده به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێران به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌سێداره دراون.