43
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، له مانگی گوڵانی ١٤٠٣ دا به لانیكه‌م ١٢٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سێداره دراون.
به‌پێی ئاماره‌كان، دوو كه‌س له‌و به‌ندكراوانه به ناوه‌كانی “خوسره‌و به‌شاره‌ت” و “ئه‌نوه‌ر خزری” به‌ندكراوی سیاسی بوون، ١٢٤ به‌ندكراوی دیكه به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراون. له كۆی گشتی ئه‌و ١٢٦ كه‌سه، ١١٨ كه‌سیان پیاو و شه‌ش كه‌سیان ژن بوون. له نێو به‌ندكران دوو به‌ندكراوی سیاسی، یه‌ك مێرمنداڵ، ١٩ به‌ندكراوی به‌لووچ و پێنج شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی هه‌یه.