له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ١٢ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كرمان، ڕه‌فسه‌نجان، ته‌ورێز و خۆڕه‌م ئاوا به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له زیندانه‌كانی كرمان و ڕه‌فسه‌نجان دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراون كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: “فه‌ره‌جۆڵڵا جهماڵزهی”. له زیندانی ته‌ورێز چوار به‌ندكراو و له زیندانی خۆڕه‌م ئاوا شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌سێداره دراون كه دوو كه‌سیان خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بوون و ناسناوی شه‌ش كه‌سی دیكه بریتیه له: “ڕه‌زا ئه‌نساری قشلاق”، “عه‌لی مێهدیان”، “ناسر گه‌راوه‌ند”، “میلاد هادیپور”، “شێرزاد ڕه‌شاده‌ت” و “ئایه‌ت به‌یرانوه‌ند”.