له‌سێداره‌دانی ١٢ به‌ندكراو له‌ چه‌ند شاری ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ ١١ و ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی ١٢ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی گورگان، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، ئه‌هه‌ر، به‌م و شیراز به‌ تۆمه‌تی جیاواز جێبه‌جێ كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ته‌یێب مه‌نسووری به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی ئیسفه‌هان، حامید حه‌ریری به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و ڕه‌زا سوله‌یمان زاده‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی گورگان، ئایه‌ت عه‌بدۆلفه‌تحی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدرا به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی ئه‌هواز، ئه‌خته‌ر قوربانلوو(قوربانی منداڵ هاوسه‌ری) به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی ئه‌هه‌ر، حه‌بیب ڕیگی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی به‌م و عه‌باس خودایاری و سه‌ید ناسر حسێنی به‌ هه‌مان تۆمه‌ت و محه‌ممه‌د چه‌مه‌ن پیرا به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ زیندانی شیراز ئێعدام كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net