26
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ١٢ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئه‌هه‌ر، قزلحه‌سار، ڕه‌شت، خۆڕه‌م ئاوا، شیراز و زه‌نجان له‌سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ناسناوی به‌شێك له‌و به‌ندكراوانه بریتیه له: “یووسف ڕه‌مه‌زانی“، “حسێن ئاغاسی“، “عه‌بدۆڵڵا گه‌راوه‌ند“، “مه‌جید جه‌ماڵی“، “حامد ده‌رویشی“، “موسته‌فا ڕووزبه‌هانی“، “مه‌جید عه‌لی بابایی“، “سوله‌یمان عه‌باسپور” و “عێزه‌ت سه‌یدی“.