له ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای سێدراه‌ی ١٢ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی بیرجه‌ند، زاهدان، قزلحه‌سار، خۆڕه‌م ئاباد، ته‌ورێز و ئه‌هواز جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٧ به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی خوسره‌و سارانی، مه‌حموود سارانی، یووسف سروش وه‌ش، عه‌لیڕه‌زا لالوزایی، مووسا شكووهی، موجته‌با له‌كزایی و عه‌لی نووری به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی بیرجه‌ند ئێعدام كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی نائێب به‌لووچی، حسێن شیراوه‌ند، هووشه‌نگ عه‌باسی و موسلم ده‌رویشی به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی زاهدان، خۆڕه‌م ئاباد، ته‌ورێز و ئه‌هواز له سێداره دراون. شایانی باسه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ١١ به‌ندكراوه، به‌ندكراوێكی ژن كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ئێعدام كراوه.