7

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٣ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “موحاربه“، له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٠ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئیبراهیم عه‌بدولی، به‌هرام حه‌دادشوكری، بنیامین نه‌وبه‌خت، عه‌لی ئه‌سه‌دپوور، بێهزاد ڕه‌نجبه‌ر، جه‌هانگیر فه‌رازی، عه‌لی شاهقولی، سیامه‌ك ڕوزبه، حسێن بنوره و بێهروز ته‌حامی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل، سمنان، قوم و دزفول“، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٣ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌سغه‌ر كه‌فاشی، شاهین بی باك و محه‌ممه‌د مه‌له‌كی زاده“، به تۆمه‌تی “موحاربه“، له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز له سێداره دراون.