9
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ١٣ زیندانی له‌وانه ٩ به‌ندكراوی به‌لووچ، ژنێك و به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی سنه له زیندانه‌كانی یه‌زد، زاهیدان، مه‌ڵایه‌ر و ئه‌راك جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌و ١٣ به‌ندكراوه به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌سێداره دراون و ناسناوی ١١ كه‌سیان بریتیه له: محه‌ممه‌د عه‌لی خاركوهی، ڕه‌زا خاركوهی، سه‌لاح ڕه‌حیمی، عه‌بدۆلباست، نێعمه‌تۆڵڵا و عه‌بدۆلناسر توتازهی، هه‌ر سێ ئه‌ندامی یه‌ك بنه‌ماڵه، محه‌ممه‌د وه‌زیر ڕودینی، عه‌لیڕه‌زا گه‌له به‌چه، ئێلیاس ته‌رده‌ست شاهۆزهی، یه‌عقووب به‌راهوویی موقه‌ده‌م، شه‌یخ حه‌سه‌ن ئیبراهیمی و حسێن كۆلیوه‌ند.