
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ١٣ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “غوڵام حه‌سه‌نی، فه‌ریبورز سه‌لجوقی، محه‌ممه‌د كه‌ره‌م جه‌عفه‌ری، سینا مه‌له‌كی، جه‌واد نه‌جاڕ، موراد جه‌هرومی، ته‌قی زالپوور، ئه‌مین توركمان، مێهرشاد عه‌لی نیا، عه‌لی بازه‌رگان، موجته‌با بارانی، یه‌دوڵڵا موختاری و مه‌حموود نیازی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “بیرجه‌ند، به‌م، ئیلام، بورازجان، جیروفت، مه‌هاباد، مه‌لایر، دامغان، چابه‌هار، ڕه‌شت، سیرجان و لاهیجان” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٤ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌یوب سوفی، ئه‌فشین قه‌نبه‌ری، ڕه‌جه‌بعه‌لی ئاریا و پیر‌وز په‌یره‌وانی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “خاف، یه‌زد، سه‌بزه‌وار و شیراز” له سێداره‌دراون.