12
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ١٧ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی زه‌نجان، نه‌هاوه‌ند، قوم، برووجێرد، دامغان، شیراز، زاهدان، كه‌هنووج و كرماشان جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران ناسناوی ئه‌و ١٧ به‌ندكراو بریتیه له: موحسن حێساری، كاڤووس گوڵشه‌ن، عه‌لی موحه‌ڕه‌می، هومایۆن ئه‌مجه‌دیان، ته‌هماسب جه‌هانیان، علیڕه‌زا ڕه‌زایی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، موباره‌ك ڕه‌حمانی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، وه‌حید كه‌ریمیزاده ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، فه‌رهاد فه‌ره‌حناك ٢٥ ساڵ، حێسام فه‌رهادی، سێتاره تاهرلوو، محه‌ممه‌د زار‌ع مۆئه‌یێدی، بێهبوود به‌رزگه‌ری به‌یگی، زه‌بیحۆڵڵا سارانی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، مه‌حموود شیروانی، حه‌مید شیرزایی و یاسر جه‌لیلیان.