له‌سێداره‌دانی ٤ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چوار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تیكوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ستله‌ سێداره‌ دراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ به‌ ناوه‌كانیئیره‌ج مسته‌فه‌وی، به‌ختیار شه‌هابی، حه‌سه‌ن عه‌لایی به‌خش و عه‌لی محه‌ممه‌دپوورسه‌ره‌ڕای هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر به‌ندكراوان، له‌ زیندانه‌كانیگورگان و قوچانله‌ سێداره‌ دراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی كپکردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك دژ به‌ ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندوتیژی دژ به‌ هاووڵاتیان، به‌ شێوه‌ێه‌كی به‌رچاو ئاستی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوانی به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net