12
ڕۆژانی چوارشه‌ممه و شه‌ممه ٢٠ و ٢٣ی خاكه‌لێوه، حوكمی ئێعدامی حه‌وت به‌ندكراو له‌وانه چوار زیندانی به‌لووچ به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له به‌ندیخانه‌كانی شیراز و زاهدان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ناسناوی ئه‌و حه‌وت به‌ندكراوه بریتیه له: عه‌لیڕه‌زا سه‌یفی، وه‌حید ئاشووری، مه‌سعوود میرزایی، مه‌جید له‌جه‌یی، ڕه‌حمه‌تۆڵڵا عالیزهی، داوود شاهۆزهی و شارومه‌ندێك به پاشناوی ڕیگی. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٣٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سێداره دراون.