ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، حوكمی ئێعدامی ٧ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و دزی چه‌كدارانه له زیندانه‌كانی شیراز، ئامۆل، قزلحه‌سار و ئه‌لیگووده‌رز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی مالك پارسا به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئامۆل له سێداره دراوه. له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی ڕه‌زا ئه‌نزه‌لی چی، ساسان میرهادی و بێهرووز محه‌ممه‌دی به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، دزی چه‌كدارانه و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پیاوێك به ناوی مێهدی ئێرانیان و ژنێك به پاشناوی باقری نژاد به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی عادل ئابادی شیراز له سێداره دراون و له زیندانی ئه‌لێگووده‌رز، به‌ندكراوێك به ناوی حه‌مید مێهدی په‌ناه به هه‌مان تۆمه‌ت ئێعدام كراوه.