55
به‌یانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١ و ٢ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی ژن و پێنج به‌ندكراوی پیاو كه یه‌كێكیان كورد بووه له زیندانه‌كانی بیرجه‌ند و قوم جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به ناوی “حه‌سه‌ن فه‌لاحی” كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌یانی سێشه‌ممه له زیندانی قوم له سێداره دراوه. ڕۆژی ڕابردووش حوكمی ئێعدامی سێ ژن كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه و پێنج به‌ندكراوی پیاو كه ناوی دوو كه‌سیان بریتی بووه له “ئه‌میر حه‌مزه به‌راهوویی موجه‌ڕه‌د” خه‌ڵكی پارێزگای گوڵستان و “وه‌حید وه‌حدانی” خه‌ڵكی بۆجنۆرد” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی بیرجه‌ند جێبه‌جێ كراوه.