له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ٨ به‌ندكراو له‌ زیندانی قوم، قه‌زوێن، قزلحه‌سار و كرمان به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا.

به‌پی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی پێنجشه‌ممه‌، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی قوم به‌ ناویمه‌جید جه‌شنلووبه‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه‌. ناوبراو خیزاندار و باوكی منداڵێكی دووساڵان بووه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردووشدا، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیحامد جه‌عفه‌ریوعه‌لی مه‌عرووفخانیبه‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی قه‌زوێن له‌ سێداره‌ دراون. به‌یانی چوارشه‌ممه‌، چوار به‌ندكراو له‌وانه‌ دوو به‌ندكراوی ئه‌فغانستانی به‌ ناوه‌كانیپاشا په‌شتوووعه‌بدۆلباری تاجیك، هه‌روه‌ها زیندانیه‌كی دیكه‌ به‌ ناویجاوید ئه‌حمه‌دخانیو به‌ندكراوی چواره‌م كه‌ ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌رج ئێعدام كراون. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوێك به‌ ناویعه‌مار ئاسیان ده‌ربه‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی كرمان له‌ سێداره‌ دراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net