له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان،مه‌شهه‌د، شیراز، دزفوول، هه‌مه‌دان، مه‌شهه‌د و قه‌زوێن له‌ سێداره‌ دراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو له‌ ناوه‌كانیعه‌باس كه‌ریمی،موحسن موختاریوڕامین محه‌ممه‌دوه‌ندبه‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان، شیراز و دزفوول ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو كه‌ یه‌كێكیان ناویڕه‌سوول فه‌یلیبووه‌ و ژنێك كه‌ ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی هه‌مه‌دان، جێبه‌جێ كراوه‌. له‌ زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و قه‌زوێن به‌ هه‌مان شێوه‌ سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیعه‌لیڕه‌زا خه‌شاوه‌پور،نورموراد گه‌ڕاوه‌ندوسه‌نجه‌ریبه‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سێداره‌ دراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net