
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له كوردستان و ئێران،به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مه‌حموود شه‌فیعی“، ئیبراهیم عه‌زیزی” و “خسرۆ وه‌فادار“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “گورگان، بیرجه‌ند و قوم“، ئێعدام كراون.هاوكات ٦ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “وه‌حید سه‌له‌حشوور، سوبحان زه‌مانی، غوڵام نه‌عیمی، نور محه‌ممه‌د شاملوو، سامان تاڵبی و ساسان لوڕستانی“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “گورگان، قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، به‌م، ئێسفێراین، ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و كرماشان“، له سێداره دراون.