2

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٧ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مه‌جید توركی، پژمان سه‌فه‌ری، ته‌یموور ڕوسته‌می، سیاوه‌ش دروستكار، له‌یلا جودهكی، مه‌حموود شه‌فیعی و عه‌لی محه‌ممه‌د بێهجه‌ت” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “نه‌وشه‌هر، ته‌ورێز، قه‌زوین، ئه‌رده‌بیل، قوم، سمنان و بروجرد” ئێعدام كراون. هاوكات دوو زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “ئیسماعیل نیازی و ئه‌حمه‌د جه‌لیلی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “ئه‌راك و به‌نده‌ر عه‌باس” له سێداره دراون.