له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ٩ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و ده‌ستدرێژی سێكسی له زیندانه‌كانی قزلحه‌سار، گورگان و ئه‌راك جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی ٣١ی خاكه‌لێوه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی حسێن به‌هاری ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی گورگان جێبه‌جێ كراوه. ڕۆژی ٢ی گوڵان، به‌ندكراوێك به ناوی ڕه‌زا ته‌به‌رته‌ی فه‌راهانی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی له زیندانی ئه‌راك ئێعدام كراوه. هه‌روه‌ها به‌یانی ٣ی گوڵان، ٧ به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی قزلحه‌سار له سێداره دراون كه ناسناوی سێ كه‌سیان بریتیه له: ئه‌مانۆڵڵا به‌راهوویی ته‌من ٥٦ ساڵ و محه‌ممدعه‌لی ناسر و ئه‌كبه‌ر مووسا هه‌ر دوو خه‌ڵكی كرماشان.