6
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ٩ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی زه‌نجان، قه‌زوێن، شیراز و كه‌رج جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی عه‌لیڕه‌زا باقری، مێهران حه‌بیبی، ئیسماعیل والیپور، عه‌بدۆلحسێن جابری و سه‌عید مێهرابی به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی زه‌نجان و كه‌ره‌ج ئێعدام كراون. هاوكات چوار به‌ندكراو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی قه‌زوێن و شیراز له‌سێداره دراون و ناسناوی سێ كه‌سیان بریتیه له: یووسف پارسا، محه‌ممه‌د ته‌یێب عه‌بدۆڵڵاهی و ناسر كازمزاده.