له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و ماده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس، ئه‌راك، ته‌ورێز و كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٩ی كوڵان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “ڕاشد به‌لووچی” به تۆمه‌تی كوشتنی پاسدارێكی خانه‌نشینكراو له زیندانی به‌نده‌رعه‌باس جێبه‌جێ كرا. به‌یانی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، به‌ندكراوێك به ناوی “عه‌لی مۆوهحدی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی كه‌ره‌ج له سێداره درا. ڕۆژی شه‌ممه ٨ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سۆهراب حۆكم ئاباد”، “ئه‌میر مۆحه‌ره‌می” و “داوود نامیاری” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ته‌ورێز جێیه‌جێ كرا. هه‌مان ڕۆژ به‌ندكراوێك به ناوی ” ئیره‌ج سه‌نه‌مبه‌ری” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ئه‌راك له سێداره دراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له ده به‌ندكراوی دیكه له چه‌ند زیندان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزای ئێعدام ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون.