له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی گوناباد و مه‌شهه‌د

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٥ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی گوناباد و مه‌شهه‌د به‌ڕێوه‌ چوو و به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌ ڕێگه‌ی خواردنی حه‌ب كۆتایی به‌ ژیانی هێنا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی گوناباد و مه‌شهه‌د به‌ ناوه‌كانی عه‌بدۆڵڵا ناڕوویی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، حسێن سالارزهی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، جه‌واد غه‌فاری ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، ئه‌حمه‌د غوفران ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و عه‌بدۆلڕه‌حمان ئێسحاق زهی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ سێداره‌ دراون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كوهده‌شت به‌ ناویمحه‌ممه‌د كوشكیكه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net