5
ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٧ و ٨ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئه‌هواز، قوم، ئیلام، ته‌ورێز و شیراز جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی جابر سه‌لامی و سادق ئه‌ڵڵاوێردی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی قوم و ته‌ورێز ئێعدام كراون. هاوكات سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ڕێكانی، محه‌ممه‌د ئه‌مینی و ڕه‌زا ساڵحی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی شه‌یبانی ئه‌هواز، ئیلام و شیراز له‌سێداره دراون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای سێداره‌ی به سه‌ر به‌همه‌ن فه‌زرانه، بكوژی ئێلاهه حسێن نژاد دا سه‌پاندووه.