به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێك له زیندانی كرماشان به ناوی “دانیال كازمی نژاد” و چوار به‌ندكراو له زیندانی عادل ئابادی شیراز جێبه‌جێ كرا.
“دانیاڵ کازمی‌نژاد” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاباد، مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری خۆی دەستبەسەر و پاش ماوه‌یه‌ك بۆ زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان گوازرایه‌وه. ئه‌و شارومه‌نده به تۆمه‌تی “كوشتنی سه‌جاد ئه‌میری” ئه‌ندامی سپای پاسداران به ئێعدام مه‌حكووم و سزاكه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به بێ دوایین دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی جێبه‌جێ كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو پیاو و ژنێك به تۆمه‌ته‌كانی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “ده‌ستدرێژی سێكسی” له زیندانی عادل ئابادی شیراز له‌سێداره دراون كه ناسناویان بریتیه له: “مه‌نسوور ته‌وه‌كۆلی”، “حامێد شكه‌سته” و ژنێك به ناوی “مه‌حموودی نیا”.