له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌رده‌بیل، هه‌مه‌دان و كه‌ره‌ج

ڕۆژانی شه‌ممه‌، یه‌كشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه ١٤،‌ ١٥ و ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌رده‌بیل، هه‌مه‌دان و كه‌ره‌ج له‌ سێداره‌ دران.

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به‌ ناوییوونس پیرووزیته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل جێبه‌جێ كراوه‌. هه‌روه‌ها به‌یانی شه‌ممه‌ به‌ندكراوێكی كورد به‌ ناویئه‌شكان یاریله‌ زیندانی هه‌مه‌دان به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سێداره‌ دراوه‌. به‌یانی سێشه‌ممه‌، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌وانه‌ موعه‌لیمێكی خانه‌نشینكراو به‌ ناوه‌كانیئه‌حمه‌د نارووییته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ،محه‌ممه‌د ئێسحاق زهیته‌مه‌ن ٣١ ساڵ وسه‌عیدی سه‌فاییته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و خه‌ڵكی كرماشان، به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ ڕۆژی جیهانیدژ به‌ ئێعدامڕێژه‌ی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ زیادی كردووه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ هۆشداریان به‌ ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی داوه‌.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net