له ڕۆژانی ڕابردوود، پێنج به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌كانی شیراز و قوم، به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی “میلاد بادینلوو” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی قوم له سێداره دراوه، هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “شاهین دهقانی“، “عه‌بدولقادر” و “حه‌سه خودابه‌نده‌لوو” له هه‌مان به‌ندیخانه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراون. له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕه‌ۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “سه‌لمان ئاقایی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خێزاندار، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شیراز له سێداره دراوه.