24
ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و شه‌ممه ١٣ و ١٥ی گوڵان، چوار به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی چوار به‌ندكراوی ئێعدام كرا‌و بریتیه له: “سه‌عید ڕه‌نج دووست”، “سابر ئه‌مین ئابادی”، “محه‌ممه‌دڕه‌سووڵ خوشكار” و “مێهدی حه‌بیبی”. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ٦٣ كه‌سی له سێداره داوه.