له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانه‌كانی هه‌مه‌دان، بویین زه‌هرا و كرماشان جێبه‌جێ كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی هه‌مه‌دان به‌ ناوه‌كانی ئه‌شكان مێهدی په‌ناه و جابر عه‌لیشاهی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی هه‌مه‌دان ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها، دوو به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی په‌یمان محه‌ممه‌دڕه‌زایی و مورته‌زا خۆڕه‌می به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانه‌كانی بویین زه‌هرا و كرماشان له‌سێداره‌ دراون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به‌ تۆمه‌تیبه‌غیسزای سێداره‌ی به‌ سه‌ر یه‌عقووب دره‌خشان به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی لاكان دا سه‌پاندووه‌ له‌ حاڵێكدا ئه‌و به‌ندكراوه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ زیندان مه‌حكووم كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net