15
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو له زیندانه‌كانی گورگان و زه‌نجان به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گورگان به ناوی “بێهرووز مێهرانی” ته‌مه‌ه‌ن ٣٦ ساڵ له زیندانی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره دراوه. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “كه‌ریم به‌همه‌نی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی ته‌ورێز، “موسته‌فا شاكری” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و خه‌ڵكی بووشێهر و “خوسره‌و خۆدادادی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و خه‌ڵكی ساری به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زه‌نجان ئێعدام كراون.