4
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئه‌راك، ئێرانشار و قه‌زوێن جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی داوود عه‌لی نژاد و یاسر ئه‌مینی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ئه‌راك و قه‌زوێن ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سزای سێداره‌ی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی حسێن میربه‌لووچ زهی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و مێهدی موقه‌ده‌م ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئێرانشار و قه‌زوێن جێبه‌جێ كراوه.