له‌سێداره‌دانی یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، یه‌كێك له‌ به‌ندكراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراوه‌.

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویعه‌لی حه‌یده‌ری، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی و به‌ هۆی به‌شداری له‌ خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كرا. سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی و به‌ بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی و دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌، له‌ سێداره‌ دراوه‌ و پاشان به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net