2

ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سه‌ره‌ڕای هوشداری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان، ١٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئێعدام كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و به‌ندكراوانه به ناوه‌كانی “ئیلیا ساعی، نه‌وید شه‌هسه‌وار، عه‌لی سه‌فه‌ر گوده‌رزی، سامان جوزی، یه‌عقوب شه‌فیعی زاده، حشمه‌ت شوكری، سوڵتان موراد شه‌عبانی، كه‌یوان ئه‌مین پوور، سیاوه‌ش عه‌مووزاد و ڕوزبه زه‌مانی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی قائیمشه‌هر، گورگان، دوروود، ئیسفه‌هان، نه‌یشابوور، كرمان، كاشان، ساوه، قوچان و زه‌نجان، له سێداره دراون.