2
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، به بڕیاری “سامت ئیجرایی” به‌ڕێوه‌به‌ری مۆڵگه‌ی میراتی جیهانی بێستون، به لانیكه‌م هه‌زار داری ناوچه‌ی بێستونی شارستانی هه‌رسین بڕاوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به له ناو چوونی میراته كولتوورییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌ك ته‌نیا وڵامده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌بوون، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یان له ناڕازیان كردووه. به وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، زیاتر له هه‌زار داری كاجی ئه‌م ناوچه مێژووییه، له لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه و به‌كرێگیراوانی دیكه‌ی ڕژیمه‌وه له ناو چوون.