ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستانه‌كان و سروشتی كوردستان له لایه‌ن هه‌ڵپه‌ره‌ستانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوە، له ناو چووه.
به پێی ئەووێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسان و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، نه‌بوونی یاسایه‌كی بنه‌ڕه‌تی به مه‌به‌ستی پاراستنی سرووشت و هه‌روه‌ها هاندانی تاڵانچییه‌كان و پشتیوانی كردنیان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، ساڵانه به‌ره‌یه‌كی زۆر له دارستانه‌كان و ژینگه‌ی كوردستان له ناو ده‌چێت و حكومه‌ت له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته‌دا هه‌موو كات بێده‌نگه. ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له به‌رده‌وامی ڤیدیۆكه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێویسته هه‌موو تاكێك له كوردستان خۆی له ئاست پاراستنی سرووشتدا به‌رپرسیار ببینێت و ڕێگه به له ناوچوونی ژینگه نه‌ده‌ن.