36
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی “ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان”، دارستانه‌كانی چه‌ند ناوچه له شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه له ناو براوه.
بەپێی ویدیۆ بڵاوکراوەکان لەلایەن ئەنجومەنی سەوز چیای مەریوانەوە، کەسانی بەرژەوەندیخواز دەستیان کردووە بە کێڵان و داگیرکردنی لەوەڕگەكانی نێوان سێ گوندی کانی سانان و دەرەتفێ و سێفی خواروو لە مەریوان. لەو کورتە ویدیۆیەدا دەردەکەوێت کە بەشێک لە داوێنی شاخ و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بە مەبەستی داگیرکردن و کران بە موڵکی شەخسی، کێڵدراوە.