4
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی ژینگه‌یی، به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی، سه‌دان هێكتار له دارستانه‌كانی زه‌نجیره چیای زاگرۆس خه‌ریكه له ناو ده‌چێت و ئه‌و بابه‌ته كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و بوونه‌وه‌ره‌كان داده‌نێت.
به وته‌ی كارناسانی بواری جه‌نگه‌ڵداری، دار به‌ڕووه‌كانی زه‌نجیره چیای زاگرۆس به‌هۆی گه‌رده‌لوولی خۆڵ، گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا، ئاگرگرتن، كه‌م ئاوی و وشك بوونی خاك، هێرشی ئافه‌ت و ئاژه‌ڵداری ناستاندارد تووشی فه‌وتان بوون و ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی ژینگه و جه‌نگه‌ڵداری چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزێته‌وه، زیانی قه‌ره‌بوونه‌كراو له‌دوای خۆی به‌جێ دێڵێت.