22
خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: پاش هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان، ١٧ هه‌زار و ٩٨٤ ئاواره‌ی سووری دانیشتووی لوبنان خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان و ئیمكاناتی ڕیفاهیان بۆ دابین كراوه.
سیتادی قه‌یرانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: له كۆی گشتی ئه‌و ١٧ هه‌زار و ٩٨٤ كه‌سه‌ی كه ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بوون، شه‌ش هه‌زار و ٢٧٧ كه‌س پیاو، پێنج هه‌زار و ٦٧٨ كه‌س ژن، پێنج هه‌زار و ٩٣٦ منداڵ و ٤٦ كه‌س شارومه‌ندی لوبنانین و ١١ ته‌رمیشیان پێ بووه.