21
سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌یاله‌تی مۆنتڕاڵی كانادا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا وێڕای ئیدانه‌كردنی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، كه‌فاله‌تی سیاسی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دیان له ئه‌ستۆ گرت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا سیاسه‌تمه‌درانی كانادایی، ڕۆبا غه‌زه‌ڵ، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگه‌ی میللی مۆنتڕاڵ كه‌فاله‌تی وریشه مورادی، ئه‌لێكساندر بلۆریس نوێنه‌ری مه‌جلسی عه‌وامی كانادا، كه‌فاله‌تی په‌خشان عه‌زیزی و جوولی میاویل دوشن سناتوری مه‌جلیسی سینای كانادا، كه‌فاله‌تی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له ئه‌ستۆ گرت. سیاسه‌تمه‌دارانی كانادایی وێڕای پاڵپشتی له‌و سێ به‌ندكراوه سیاسییه خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادیان له زیندان بوون.