17
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌میركه‌بیر، ده خوێندكاری زانكۆی ئازادی سه‌وهانه‌ك به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری، ڕه‌خنه‌گرتن له حكوومه‌ت و خواردن له مانگی ڕه‌مه‌زان له درێژه‌دان به خوێندن بێبه‌ش كراون.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌یانی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه‌ش، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت خوێندكارانیان پشكنیوه و ڕێگه‌یان له چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه گرتووه كه، مانتۆكانیان ڕه‌نگی یان مقنه‌عه‌یان پێ نه‌بووه و له سه‌ر ده‌ستیان تاتۆیان لێ داوه. هه‌روه‌ها ناو و ژماره‌ی ئه‌و خوێندكارانه له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانكۆ تۆمار و په‌روه‌نده‌كانیان ڕاده‌ستی كۆمیته‌ی ئینزیباتی كراوه.