كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان له شاره‌كانی سنه و دیوانده‌ره، له لایه‌ن لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه له سه‌ر تاوانه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه، له سار ده‌ر كران یان به زۆره‌ملێ خانه‌نشین كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌یی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له شاری سنه به ناسناوی “مه‌جید كه‌ریمی“، “غه‌یاس نێعمه‌تی“، “نه‌سرین كه‌ریمی“، “له‌یلا زاره‌عی“، سه‌لاح حاجی میرزایی“، “فه‌یسه‌ل نوری” و “مه‌حیه‌دین ڕه‌یحانی“، ڕووبه‌ڕووی له سه‌ر كار ده‌ركراون یان ڕووبه‌ڕووی حوكمی خانه‌نشینكرانی زۆره‌ملێ بوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها چوار موعه‌لیمی خوه‌شناو له شاری دیوانده‌ره و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان به ناوه‌كانی ” ئومید شاهمورادی“، “هیوا قوڕه‌یشی“، “كاوه محه‌ممه‌د زاده” و “په‌رویز ئه‌حسه‌نی“، له سه‌ر كار ده‌ركراون. جێگای ئاماژه‌یه “فه‌یسه‌ل نوری” حوكمی دوورخستنه‌وه‌ی بۆ پارێزگای كرماشان به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه. ئه‌م حوكمانه له كاتێكدا به سه‌ر موعه‌لیمانی كوردستاندا سه‌پێندراوه كه سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی له كوردستان و ئێران ڕووبه‌ڕووی نه‌بوونی نیروی كار و هه‌روه‌ها كهیفییهتی په‌روه‌رده‌یی بووه‌ته‌وه.