
به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری ئیسفه‌هان به ناوی “عه‌قیل كه‌شاوه‌رز“، له لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامییه‌وه له زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ، له سێداره درا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و خوێندكاره له ڕه‌وتی شه‌ڕی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، به مه‌به‌ستی به كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوه و ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دوایین جار چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌وتووه.