108

به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو به‌ندكراوه به ناوه‌كانی “سه‌عید غوڵامی” و “مێهدی ئه‌حمه‌دی“، له ساڵانی ڕابردوودا به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” حوكمی سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پێندرا بوو. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٩٣٠ به‌ندكراو، كه ٥ كه‌سیان منداڵ بوون، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له سێداره دراون، كه به ڕێژه‌ی لانیكه‌م ٢٤ له سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه.