
به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌كه‌می مانگی ڕیبه‌ندان، دوو هاووڵاتی له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی گوشاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستان و ئێران، دوو به‌ندكراو له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د كه‌ریم نه‌جه‌فی و ئه‌میر موقه‌ده‌م” به تۆمه‌تی “كو‌شتنی به ئه‌نقه‌ست”، له ئه‌و زیندانه ئێعدام كراون. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، چەندین جار به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی مه‌حكوم به ئێعدام به به‌رپایی ده‌یان كۆبوونه‌وه و مانگرتن له خواردن، هه‌وڵی ڕاوه‌ستاندنی له سێداره‌دانی هاووڵاتیانیان داوه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا ژماره‌ی له سێداره‌دراوان له ئێران كه‌متر نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكوو مانگانه ئاماره‌كان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.