2
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی و به‌ندكراوێكی دیكه‌ی شارومه‌ندی ئه‌فغانستان، به تۆمه‌ته‌كانی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج و مه‌شهه‌د له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی شارومه‌ندی ئه‌فغانستان كه هێشتا ناسناوی به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه و هه‌روه‌ها زیندانییه‌كی دیكه به ناوی “ئومید حه‌سه‌ن زاده“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج له سێداره دران. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “سه‌جاد موهاجر” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی مه‌شهه‌د ئێعدام كراوه.