به‌یانی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی عه‌ره‌ب و خه‌ڵكی پارێزگای خوزستان، له لایه‌ن دوزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م شه‌ش هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “عه‌لی مه‌جده‌م، محه‌ممه‌د ڕه‌زا موقه‌ده‌م، موعین خه‌نفه‌ری، حه‌بیب دریس، عه‌دنان غه‌بیشاوی و سالم موسه‌وی، به تۆمه‌تی “هاوكاری له كوشتنی چوار به‌كرێگیراوی كۆماری ئیسلامی“، “هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی ئیسرائیل“،کۆمەڵێک تاونیتر له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه دانپێدانانی زۆره‌ملێ وه‌رگیراوه و دادگاكه‌یان له کەشێکی نادادپه‌روه‌رانه‌دا به‌ڕێوه‌چووه.