
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی سایه ئهفكهن، مهرداد پور حسێن، هۆرمۆز نجاتی، نه‌وشاد ئه‌میری،كه‌ره‌م یوسفیان و حشمه‌ت شیراوه‌ند” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “لاكانی ڕه‌شت، ئێسفراین، قه‌زوین و خوڕه‌م ئاوا” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها پێنج به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مه‌هین ڕه‌حیمی، سه‌ید جه‌واد ته‌باته‌بایی، كه‌ریم ڕه‌فیعی، مه‌هدی فه‌تحی پوور و جه‌عغه‌ر شوكری“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، زه‌نجان، گورگان و بیرجه‌ند” له سێداره دراون.