
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “سادق عه‌بدی، ئه‌بولفه‌زڵ دانا، فه‌رهاد عه‌بدۆلی، ڕه‌زا عه‌باسیان، خه‌لیل فه‌دایی و موسلیم ئه‌فراشته” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “قه‌زوین، ناوه‌ندی ئه‌رده‌بێڵ، دزفوول، سمنان و خوڕه‌م ئاوا” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٥ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “یاسر ساكی زاده، محه‌ممه‌د ئه‌منی به‌ختیاری، محه‌ممه‌د دیناری، ئێحسان یاری و محه‌ممه‌د كه‌ریمی” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له زیندانه‌كانی “قوم، سمنان و ئه‌راك” له سێداره دراون.