له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٣ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیم به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٦ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “بێهنام میرئه‌حمه‌دی، كه‌ماڵ ئه‌ڵماسی، موراد جه‌عفه‌ربه‌یگی، سه‌مه‌د ڕه‌زا په‌ناه، سه‌لاحەدین ئاقا محه‌ممه‌دی و مسته‌فا كهدخۆدایی” له زیندانه‌كانی “ده‌ستگردی ئیسفه‌هان، ناوه‌ندی قوم و یاسوج“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دران. هه‌روه‌ها ٧ زیندانی دیكه به ناوه‌كانی “میلاد كیانی، عه‌لی و سامان سمساری، مێهران به‌یرانوه‌ند، یونس ئه‌حمه‌دی، قودره‌ت نه‌زه‌ری و حسێن ئه‌حمه‌دوه‌ند“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له زیندانه‌كانی “ده‌ستگردی ئیسفه‌هان، ناوه‌ندی ساری، مه‌لایر و خوڕه‌م ئاوا“، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه له سێداره دران.